زورانی فەرەنگی تەمەن خوار 23 ساڵی جیهان؛ ئێران بە 3 مەدالیای ڕێز پاڵەوانێتی خۆی مسوگەر دەکات

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش هەڵبژاردن زۆرانبازی


19 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگی تەمەن خوار 23 ساڵی وڵاتی ئێران بە بردنەوەی 3 نیشانی زێڕ و 4 نیشانی بۆڕۆنز وەکوو پاڵەوانی جیهان لە وڵاتی ئالبانی ناسێندرا.

پاڵەوانێتی زۆرانی خوار تەمەن 23 ساڵان لە 22ی تشرینی یەکەم تا 24ی تشرینی یەکەم لە شاری تیرانا لە ئەلبانیا بەڕێوەچوو و لە کۆتاییدا هەڵبژاردەی ئێران بە هەریەک لە عەلی ئەحمەدی وەفا لە 55 کیلۆگرام و محەمەد نەغوسی 82 کیلۆگرام و فەردین هیدایەتی لە 130 کیلوگرام، مەدالیای زێڕیان بردەوە و عیرفان جرکانی 63 کیلوگرام و دانیال سۆهرابی 72 کیلوگرام و عەلی ئۆسکۆ 77 کیلوگرام و شایان حەبیب زارع لە کێشی 97 کیلۆگرامدا مەدالیای بۆڕۆنزیان بردەوە.

له ڕیزبەندی تیپدا ئێران به 149 خاڵ و بە هێزەوە پلەی پاڵەوانێتییەکەی بەدەست هێنا دوای هەڵبژاردەی ئێران گورجستان بە 121 خاڵ و ئەرمەنستان بە 93 خاڵ پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنا.

کەژاڵ حەمیدی