14 کاژێر هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی 4شاخەوانی لەسەر شاخی دەماوەند

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوان دەماوەند


19 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ چوار شاخەوان کە لە سەهۆڵەکانی سەر شاخی داماوەند بریندار بوون پاش 14 کاتژمێر هەوڵ و کۆششی تیمەکانی فریاگوزاری وڵاتی ئێران گوازراونەتەوە بۆ خوارەوە.

کاتژمێر 11:39 خولەکی سەرلەبەیانی دووشەممە 22ی ئۆکتۆبەر 4 شاخەوان گیریان خواردووە و یەکێک لە شاخەوانەکان لە بەرزایییەکی لای ڕۆژئاوای لووتکەی دەماوەند کەوتووەتە خوارەوە و بە سەنتەری کۆنتڕۆڵ و هەماهەنگی مانگی سووری مازەندەران ڕاگەیەنراوە.
دوای گەیشتنی ڕاپۆرتی ڕووداوەکە، تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی بنکەی ڕزگارکردنی ڕینە و گەزانگ ئامول ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران. 
پاش گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەرەتایی، ڕزگارکەران 3 شاخەوانیان گواستەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو و قوربانی ڕووداوەکە کە سەر، دەست و لووتی بریندار بوو، دوای ئەنجامدانی ڕێوشوێنی پێش نەخۆشخانە ڕادەستی فریاکەوتنی 115 کرا.
ئۆپەراسیۆنەکە بەیانی ڕۆژی سێشەممە پاش 14 کاتژمێر هەوڵی بێوچانی تیمەکانی فریاگوزاری شاخ بۆ سەرکەوتن بەسەر سەهۆڵەکاندا و گواستنەوەی قوربانییەکان بە سەلامەتی کۆتایی پێهات.