دووهەمین پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی کەناردەریای تازەلاوانی ئێران لە قوڕنەی ئاسیا تۆمار کرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان ئێران تازەلاوان


19 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تۆپی دەستی کەنار دەریای وڵاتی ئێران بۆ دووەم جار لەسەر یەک پاڵەوانێتی ئاسیای بردەوە بە بردنەوەی بەسەر تایلەندا.

لە زاری پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتیی تۆپی دەست، هەڵبژاردەی تۆپی دەستی کەنار دەریای وڵاتی ئێران پاڵەوانێتی خۆی لە قۆڕنەی کۆن دووپاتکردەوە بە بردنەوەی تایلەند دوای بردنەوەی پشکی پاڵەوانێتی جیهان.

هەڵبژاردەی تۆپی دەستی کەنار دەریای تازەپێگەیشتووانی ئێران دوێنێ هەینی لە دوایین و گرنگترین یارییدا لە پاڵەوانێتی ئاسیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی دووەمی ڕیزبەندیی تایلەند بووەوە و توانی لە دوو کۆمەڵەی یەک لەدوای یەکدا بەسەر ڕکابەرەکەیدا بباتەوە و بە خاڵی تەواو لەسەر سەربانی قۆڕنەی کۆن بوەستێت. 

هەڵبژاردەی تۆپی دەستی کەنار دەریای تازەپێگەیشتووانی ئێران نازناوی پاڵەوانێتی ئاسیا کە لە ساڵی 2022 لە تاران بەڕێوەچوو بردەوە و ئەمجارەیان پاڵەوانێتی خۆی لە تایلەند دووبارەکردەوە. 

هەڵبژاردەی تۆپی دەستی ئێران پێشتر پشکی پاڵەوانێتی جیهانی 2025 ی تونسی بەدەستهێنا و ئەمڕۆ بە بردنەوەی پاڵەوانێتی ئاسیا نمایشی شانازییەکانی تەواو کرد. 

سێیەمین خولی پاڵەوانێتی تۆپی دەستی کەنار دەریای کوڕانی ئاسیا کە پاڵاوتنی پاڵەوانێتی جیهانی 2025 ی تونس، ئەمڕۆ بە مەراسیمی کۆتایی و بەخشینی جامی پاڵەوانێتییەکە بە تیپی نیشتمانی وڵاتی ئێران کۆتایی دێت.

کەژاڵ حەمیدی