تۆمارکردنی ڕیکوردی نوێ لە لقی پشتەمەلە لە لایەن پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان پشتەمەلە


19 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خانمە مەلوانی جیهانی کە دوو جار مەدالیای زێڕی لە ئۆڵۆمپیادی پاریس بەدەستهێناوە، ڕیکۆردێکی نوێی لە لقی پشتەمەلە بۆ ئافرەتان تۆمار کرد.

مەلەوانی ئەمریکی و پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی 2024 ڕیگان سمیث ڕیکۆردێکی نوێی جیهانی لە پشتەمەلەی 100 مەتری بۆ ئافرەتان تۆمارکرد و مەوداکەی لە 54.41 چرکەدا بڕاند.

ڕیگان سمیث ئەم سەرکەوتنەی لە قۆناغی دووەمی جامی جیهانی مەلەوانی لە ئینچیۆن (کۆریای باشوور) بەدەستهێنا.

ڕیکۆردی جیهانی پێشوو لە پێشبڕکێی پشتەمەلە بۆ ئافرەتان مانگێک لەمەوبەر تۆمار کرابوو کە هی کایتلی ماکیۆنی ئوسترالی بوو بە 54.56 چرکە. ئەو توانی ڕیکۆردی پاڵەوانێتی ئوسترالیا لە 26 ی ئەیلولی 2024 تۆمار بکات.

کەژاڵ حەمیدی