بەغدا داوایەکى حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە
(0) /
زایەڵە - ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویکردەوە، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەی ئیدارەى هەرێمى کوردستان داوایەکی لەبارەى دواخستنى پرۆسەکە لەوناوچانە داوە بە بەغداد، بەڵام حکومەتى ناوەندى داواکەى رەتکردوەتەوە و دەڵێت سەرژمێری لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچیت.
حکومەتى عێراقى داواکەی حکومەتى هەرێمى کوردستانى رەتکردەوە سەبارەت بە دواخستنى سەرژمێریی لەو ناوچانەى کە بەناوچە ناکۆکیی لەسەرەکان ناسراون، کە زۆرینەیان دەکەونە پارێزگاکانى کەرکوک و موسڵ و بەشێک لە دیالە و دانیشتوانەکانیان تێکەڵەیەکن لە کورد و عەرەب و مەسیحی و پێکهاتەکانى دیکە.
مادەى 140ـى دەستوورى هەمیشەیی عێراق تایبەتە بەو ناوچانە و بەگوێرەى بڕگەکانى ئەو مادەیە دەبوو پێش لە وادەى کۆتایی هاتنى ساڵی 2007 قۆناغەکانى ئاساییکردنەوەى ئەو ناوچانە و سەرژمێریی و راپرسی لەو ناوچانەدا جێبەجێبکرایە، بەڵام نەکراوە، بڕیاریشە لە چەند رۆژى داهاتوودا سەرژمێریی سەرتاسەریی لە عێراق بەڕێوەبچێت و سەرجەم ئامادەکارییەکانى تەواوکراون.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: