وادەی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
(0) /
زایەڵە - ئەردەلان محەمەد ، سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستانڕایگەیاند: دوای یەکلایی کردنەوەی تانەکان 10 رۆژ لەبەردەستی سەرۆکی هەرێمە تاوەکوو مەرسووم دەر بکات، دواتر ئەگەر هەماهەنگی هەبێت، ڕۆژێک بۆ یەکەم دانیشتنی ئەم خولەی پەرلەمان دیاری دەکرێت."
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، بە تەمەنترین ئەندامی هەڵبژێردراو، سەرۆکایەتیی دانیشتەکان دەکات تا ئەو کاتەی سەرۆک، جێگر و سکرتێری پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن.
ڕۆژی هەینی، 18-10-2024، دەنگدانی تایبەت و ڕۆژی یەکشەممەش، 20-10-2024، دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: