چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ١٠ ی فەرمانبەران خەرج بکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە-هەرچەندە تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ دەرنەچووە بەڵام بە وتەی چەند پەرلەمانتارێک لە داهاتوویەکی نزیکدا مووچەی مانگی 10 خەرجدەکرێت.

 نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەهەوڵی بەردەوامدان  لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دادگای فیدراڵی تا، بەغدا مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بنێرێت.

 ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتی، دادگای فیدراڵیی، عێراق پابەند دەکات بە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لە بەرامبەریشدا دەبێت هەرێمی کوردستان لیستێکی پوختی ئامارى مووچەخۆرانی بنێرێت".

 بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەو گۆڕانکارییانەی هەرێمی کوردستان لای خۆیەوە لەلیستی مووچەدا ئەنجامیداوە کێشەی بۆ خەرجکردنی پارەی مووچە دروستکردووە، لەوانە، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و بەگرێبەستکردنی وانەبێژان.

 ئەمە لە کاتێکدایە، 14 رۆژى مانگی 11 تێپەڕیوە و هێشتا مووچەی مانگی 10ـى مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە.

کامەران کەریم