هەڵەبجە... خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتی فەلەستین دەستی پێکرد
(0)
کەمێک پێش ئێستا لە هەڵەبجە بۆ پاڵپشتی فەلەستین خۆپیشاندان دەستی پێکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ، کەمێک پێش ئێستا لەناو بازاڕی هەڵەبجە بۆ پاڵپشتی خەڵکی فەلەستین و دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئەو وڵاتە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دەستی پێکرد .
لەخۆپێشاندانەکە بەتوندی ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر خەڵکی فەلەستین کرا.
ئەمڕۆ لەزۆربەی شاروو شارۆچکەکان لەهەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر خاکی فەلەستین ئەنجامدراو ئەوکارە به کارێکی دژی مرۆڤایەتی ناوبرا .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: