هەرێمی کوردستان قەدەخەی گەشتی لەگەڵ 21 وڵات راگەیاند

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەرێمی کوردستان هاتووچۆ کۆڕۆنا عێراق


Jan 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی هەرێمی کوردستان قەدەخەی هاتووچۆ لەگەڵ 21 وڵات رادەگەیێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، بڕیارەکان لە کاژێر 12:00ـی رۆژی 15-1-2021 کاری پێدەکرێت.
 بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازە سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخانەوە ئاسایی دەکرێتەوە.
 دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانیش لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتکردن دەڵێت، دەروازەکە لە کاژێر 00:00ـی ئەمشەوەوە دەکرێتەوە و چوونی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران و هاتنی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان بەپێی رێنمایی و رێکارەکانی تەندروستی و ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاسایی دەبێتەوە.
لیستی تەواوی ئەو وڵاتانەی کە هاووڵاتیانی عێراق لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە قەدەخەیە هاتووچۆ بۆ بکەن: بەریتانیا، نەمسا، بەلجیکا، دانیمارک، فینلاند، فەرەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، یۆنان، ئێرلەندا، لۆکسەمبۆرگ، سلۆڤاکیا، ئیسپانیا، بەرازیل، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هیندستان، باشووری ئەفریقا، ئوسترالیا، هۆڵەندا، ژاپۆن و زامبیا.
 ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی کە لەو وڵاتانەوە دەگەڕێنەوە، دەبێت بۆ ماوەی 14 رۆژ خۆیان کەرەنتین بکەن، بەپێی ئەو رێنماییانەی کە وەزارەتی تەندروستی دیاری دەکات.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بەوەش دەکات، هاتنی کەسانی بیانیش لەو وڵاتانەوە قەدەخەیە، جگە لە ئاژانس و رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، هاوپەیمانان و دیپلۆماتکاران و شاندە فەرمییەکان رێگەی پێدراوە بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان.
کۆتایی/.