1 / 8
2 / 8
3 / 8
4 / 8
5 / 8
6 / 8
7 / 8
8 / 8

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەڵەبجە ئازاد تۆفیق کوێستان محەمەد


May 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەنتەرێکی ڕاهێنانی پیشەیی لە هەڵەبجە  کرایەوە و بڕیارە لە ڕێگەی خولە پیشەیەکانەوە ڕاهێنان بە گەنجان بکرێت و فێری پیشەی جیاواز بکرێن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە ئامادەبوونی  ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و  کوێستان محەمەد  وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یانس سنایسەر بەڕێوبەڕی پڕۆژەکانی لە  BFZ و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرانی گشتی وەزارەت و بەڕێوبەرەگشتی و ئیداریەکانی هەڵەبجە، سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی بۆ دەستبەرکردنی کار بۆ گەنجان لە پارێزگای هەڵەبجە بە پشتیوانی ڕێکخراوی بی ئێف زێدی ئەڵمانی کرایەوە  و بڕیارە لە ڕێگەی خولە پیشەیەکانەوە ڕاهێنان بە گەنجان بکرێت و فێری پیشەی جیاواز بکرێن.
ئازاد تۆفیق  پارێزگاری هەڵەبجە لەووتەیەکدائاماژەی بەگرنگی کردنەوەی سەنتەرەکە کرد و ڕایگەیاند گەنجان دەتوانن لە ڕێگەی سەنتەرەکەوە بیرۆکەکانیان گەشە پێبدەن و فێری کاری نوێ ببن.
لای خۆشیەوە کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەکرد پشتیوانی سەنتەرەکە دەبن و سەرجەم بڕوانامەکانی سەنتەرەکە نێودەوڵەتین و لەناوەوە و دەرەوەی هەرێم و عێراق باوڕپێکراون .
بەڕێز یانس سنایسەر بەڕێوبەری پڕۆژەکە لە ڕێکخراوی BFZڕایگەیاند دۆخی ئابوری گەنجان شارەزاین و دەمانەوێت لە ڕێگەی ئەم سەنتەرانەوە بەر بەکۆچ بۆ دەرەوە بگرین و شەش ساڵە کار بۆ ڕێکخستنەوەی سیستەمی کاری  پیشەیی دەکەین لە کوردستان .
کامەران کەریم