میدیاى په‌كه‌كه‌: پارتى هێزى كۆكردۆته‌وه‌و بۆ هێرش کردنە سەرمان

(0) / / کردستان / زایەڵە پارتی په‌كه‌كه‌


Jun 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

میدیاى پارتى كرێكارانى كوردستان ئاشكرایكردوه‌، پارتى دیموكراتى كوردستان له‌چه‌ند شوێنێك هێزێكى زۆرى كۆكردۆته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى گه‌مارۆدانى گه‌ریلاو دواتر هێرشكردنه‌سه‌ریان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاژانسى هه‌واڵى فورات ئاشكرایكردوه‌، پارتی دیموکراتی کوردستان لەناوچەى بەردەنازی نزیک چیای هەڵگورد دەستیکردووە بەجموجوڵی سەربازیی‌و دەیەوێت دەورووبەری هێزەکانی گەریلا گەمارۆ بدات‌و هێرشبکاتە سەریان.
ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌شى بڵاوكردۆته‌وه‌، هێزەکانی پارتی لەناوچەی بەردەنازی نزیک چیای هەڵگوردو قەزای حاجی ئۆمەران دەستیان بەجموجوڵی سەربازی کردووە.
هه‌روه‌ك مه‌ترسى ئه‌وه‌شى نه‌شاردۆته‌وه‌، پارتى خۆی ئامادەدەکات بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر گەریلا و دەیەوێت ناوچەکانی گەریلا لە نزیک چیای هەڵگورد و ناوچەى حاجی ئۆمەران گەمارۆ بدات.
له‌و زانیاریانه‌ى ئاژانسه‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌، پارتى لەنیوەڕۆی دوێنێوە دەستیکردووە بەجموجوڵی سەربازی لەناوچەى بەردەنازو ئێواره‌ى دوێنێش جوڵه‌ سه‌ربازیه‌كانى زیاتركردوه‌.