ڕووسیا: هەمووان هیوایان وایە دوایین خولی دانوستانەکانی ڤییەنا بەرێوەبچێت
(0) /
نوێنەری ڕووسیا لە ڤیەننا ڕایگەیاند کە هەموو لایەنە بەشداربووەکان لە دانوستانەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هیوادارن، خولی داهاتوو دوایین خولی دانوستانەکان بێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، میخائیل ئولیانۆف ڕۆژی هەینی لە تویتێکدا ڕایگەیاند: هەموو دانوستانکاران هیوای ئەوەیان هەیە کە شەشەمین خولی دانوستانەکانی ڤیەننا، دوایین دانوستان بێت و بگاتە ئەنجام.
دانوستانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندام لە رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەننا سەرقاڵی دانوستان بە ئامانجی زیندووکردنەوەی ئەو رێککەوتنەن کە بە بەرجام ناسراوە و یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی ئێران، هەڵگرتنی هەموو گەمارۆکانی سەر تارانە.
تێبينيێك بنێرە: