سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕاپۆرتی ڕادەست کردنی سەتەلایتی پێشکەوتووی بەئێران ڕەت کردەوە

(0) / جهان


Jun 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

ولادیمیر پۆتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی هەینی ئەو ڕاپۆرتەی ڕەت کردەوە کە باسی ڕادەست کردنی سەتەلایت بە ئێرانی کردوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە گێڕانەوەی واشنتۆن پۆست، مۆسکۆ بە نیازە سەتەلایتێک لە جۆری "کاناپۆس وی" ڕادەستی ئێران بکات . سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەرەڕای "بە قسەی بێ مانا"دانانی ئەم ڕاپۆرتە وتی:هەواڵێکی ساختەیە و هیچ ئاگادارییەکم لەم بارەوە نییە.
پۆتین هەروەها وتی : پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکادا گەیشتوەتە نزمترین ئاست . ئەم ڕاپۆرتە لە کاتی چاو پێکەوتنی جۆبایدن و پۆتین دا بڵاو کرایەوە.
چەن بەرپرسێکی ئەمریکاش لەم بارەیەوە ڕایانگەیاندووە بڕیارە هەڵکردنی ئەم سەتەلایتە لە چەن مانگی داهاتوودا و لە ڕووسیاوە ئەنجام بدرێت و تائێستاس چەن بەرپرسی ئێرانی بەمەبەستی دانووستان لەم بارەیەوە سەردانی ڕووسیایان کردووە.