عێراقچی: تاکوو هەر کاتێک پێویست بکات درێژە بە وتووێژەکانی ڤیەننا دەدەین

(0) / / ایران / زایەڵە ڤیەننا عەباس عێراقچی ئەتۆمی ناڤۆکی


Jun 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرپەرستی تیمی دانووستانکاری ئێران لە وتووێژەکانی ڤیەننا جەختی کردەوە کە تاکوو هەر کاتێک کە پێویست بکات درێژە بە دانووستانەکانی بەرجام دەدەین.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی پرێس تی ڤی سەبارەت بە پرۆسەی دانووستانەکانی ڤیەننا ڕایگەیاند: ئەوان (لایەنەکانی دیکەی بەرجام) دەبێت کۆماری ئیسلامی ئێران لەوە دڵنیا بکەنەوە که ئەوەی لە ڕابردوو ڕوویدا (چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە) لە داهاتوودا دووبارە نابێتەوە‌.
ناوبراو وتیشی: بۆ گەیشتن بەم مەبەستەش، ئێمە پێویستمان بە وتووێژ و ڕاگۆڕینەوەی زۆری سیاسی و تەکنیکی و یاسای هەیە و تاکوو هەر کاتێک کە پێویست بکات درێژە بە ئەم وتووێژانە دەدەین.