شارەوانی پێنجوێن کۆکردنەوەی سەگی بەرەڵای خستە بوار جێبەجێ کردنەوە
(0) /
شارەوانی پێنجوێن کۆکردنەوەی سەگی بەرەڵای خستە بواری جێ بەجێ کردنەوە و جێگەی بۆ سەگە بەرەڵاکان دابین کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شارەوانی پێنجوێن وقائیمقامیەتی پێنجوێن و ڤێتەنەری هەڵسان بە دروستکردنی جێگەیەک بۆ سەگی بەرەڵا بە هاوکاری خێرخوازان لە ئێستادا شارەوانی تیمێکی دروست کردوە بۆ کۆکردنەوەیان .
ڕونیشیکردەوە، داوا لەهاوڵاتیان دەکەین هاوکاربن هەرکەسێک توانی ئەوسەگانە بگرێت دەتوانێت پەیوەندی بکات بەتیمەکەوە تا لەوشوێنە لیان وەربگرێت و شارەوانیمان هەڵساوە بە دروستکردنی سەلەی خۆراک ودابەشکردنی بەسەر خواردنگەو قەسابخانەکاندا تا بتوانێت خوراکیان بۆدابین بکرێت .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: