ئۆپەراسیۆنی تێکدەرانە دژی بینایەکی ئەتۆمی ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە ئەتۆمی ئێران تێکدەرانە


Jun 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئۆپەراسیۆنێکی تێکدەرانە دژی یەکێک لە بیناکانی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران پووچەڵ کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرچاوەیێکی هەواڵ لە ئێران ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنێکی تێکدەرانە دژی یەکێک لە بیناکانی ڕێکخراوی ئەتۆمی ئێران پووچەل کراوەتەوە.
کەناڵی ئینگلیزی زمانی Press TV بڵای کردەوە کە یەکێک لە بیناکانی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (چوارشەممە ٢٣ی جوون) کرایە ئامانجی ئۆپەراسیۆنێکی تێکدەرانە.
لەم ڕپۆرتەدا هاتووە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە هیچ چەشنە خەسارێکی گیانی و ماددی نەبووە.
هیشتاکە هیچ زانیارییەکی نوێ لەمەڕ ئەم ڕووداو بڵاو نەکراوەتەوە.