هاتوچۆی گەشتیاریی لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاسایی دەبێتەوە
/
کردستان
/
پەروێزخان
زایەڵە
هاتوچۆ
هاتوچۆی گەشتیاریی لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاسایی دەبێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان کە وێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە هاتووە، دوای ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاریی بۆ ماوەیەک و دواتر مەرجدار کردنی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ئاسایی دەبێتەوە.
ڕونیشکراوەتەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی عەلی تۆفیق، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەگەڵ بەرپرسانی دەروازەی پەروێزخان/ئێران، بڕیاری ئەوە بە سەرپەرشتیاری دەروازە ڕاگەیەنرا، کە بۆ لەمەودوا هەموو هاوڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە گەشت بۆ وڵاتی ئێران بکەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هاوڵاتیان و گەشتیاران بۆ گەشتکردن لەڕێگەی دەروازەکەوە پێویستە ڤیزاو پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەبێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: