سەید حەسەن نەسروڵڵا: هەژمۆنی ئەمریکا هەموو ئیمکاناتی ناوچەی خستە خزمەتی ئیسرائیل

(0) / / جهان / زایەڵە سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمریکا ئیسرائیل


Jul 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان وێڕای ئەوەی ئەمریکای بە شەریکی قەیران لە وڵاتەکەی ناوبرد و باڵوێزی ئەو وڵاتەی تۆمەتبار کرد بە تەگەرەنانە لە بەرانبەر یارمەتی وڵاتان بە لوبنان، وتی: هەژمۆنی ئەمریکا هەموو ئیمکاناتی ناوچەی خستە خزمەتی ئیسرائیل.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەید حەسەن نەسروڵڵا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە وڵاتی لوبنان لەگەڵ قەیرانی سیستەم ڕووبەڕووە و قەیرانی سیاسی، گەندەڵی بەرفراوان، دزی و ئیحتکار ئازاری دەدات.
نەسروڵڵا، ئەمریکای بە هۆکاری ڕاستەقینەی قەیران لە لوبنان ناوبرد و جەختی کرد کە ئەوا ئەمریکایە ڕێگە نادات وڵاتان یارمەتی بەیرووت بدون بۆ دەربازبوون لە قەیران و بە دوای هێنانەدی ئامانجەکان لە ڕێگەی شەڕی ئابوورییە.
ناوبراو ئاماژە بە هاوکارییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل لە تاوانەکانی ئەو ڕژێمە لە فەڵەستین کرد و وتی:  هەژمۆنی ئەمریکا هەموو ئیمکاناتی ناوچەی خستە خزمەتی ئیسرائیل .
وتیشی: لە ئێستادا لەگەڵ هەژمۆنی و داگیرکاریی ئەمریکا لە عێراق و هێرش بۆ سەر ئەو وڵاتە و حەشدی شەعبی و داگیرکاریی لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووبەڕووین.