ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان بۆ زایەڵە: بەنوسینەوەی ڕاسپاردە لێبڕینی موچە کۆتای نایەت

(0) / / گفتگو / سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی زایەڵە پەرلەمانی كوردستان لێبڕینی موچە


Jul 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی  پەرلەمانی کوردستان جەختی لە سەر ئەوە کرد کە بە نوسینەوەی راسپاردە لێبڕینی مووچە کۆتایی نایەت  .
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی  لە وتووێژی لەگەڵ  پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند،  لەماوەی ڕابردوودا نزیكەی ٥٧ ئەندامی پەرلەمانی كوردستان یاداشتێكمان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد بۆ ئەوەی لە دانیشتنێكی پەرلەماندا بە بڕیارێكی تەشریعی بڕیاری نایاسایی لێبڕینی موچە هەڵوەشێنینەوە، بەڵام بەداخەوە سەرۆكایەتی ئەوەیان نەكرد و بڕیاریاندا ڕاسپاردەیەك بدەنە حكومەت.
ناوبراو وتیشی، ئێستاش بڕیارە سبەی لیژنە پەیوەندیدارەكانی وەك وزە و سامانە سروشتیەکان و دارایی كە بەندە ئەندامی هەر دوو لیژنەکەم، ڕاپۆرت بنوسن و بیكەنە ڕاسپاردەوە ئاڕاستەی حكومەتی بكەن، كە من بە هیچ جۆرێك لەگەڵ ئەوەدا نیم پێم سەیرە پەرلەمان دەسەڵاتی هەیە لێبڕینی مووچە هەڵوەشێنێتەوە بۆ نایكات؟ بۆ دەیەوێت ڕاسپاردە بداتە حكومەت.
باسی  لەوەشکرد،  بەندە بەڕوونی ڕامگەیاندوە دژی لێبڕینی نایاسای مووچەم و حكومەتیش ئەگەر مەبەستی بێت دەتوانێت هەموو مانگێك بەبێ لێبڕین  و دواکەوتن مووچە دابەشبكات، بۆیە بایكۆتی كۆبونەوەی هەردوو لیژنەی دارای و ووزە سامانەسروشتیەکان  دەكەم و نابمە بەشێك لەو یاریە بۆ قوتاركردنی حكومەت و برسیكردنی میللەت.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، ئیشی  ئێوە برسیكردنی میللەتی ڕەش و ڕووت و بڕینی موچە، ئەرکی ئێمەش خزمەتكاری خەڵك و داكۆكیكردن لە داوا ڕەواكانیان، بۆیە ئێمە پشت ناکەیەنە دەنگدەرەکانمان.
سازدانی - کامەران کەریم