شێخ نەهرۆ سەردانی هاوسەرۆکانی یەکێتی کرد

(0) / / کردستان / شێخ نەهرۆ كەسنەزانی زایەڵە شێخ لاهور بافڵ تاڵەبانی دیالۆگ


Jul 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

شێخ نەهرۆ كەسنەزانی، سەرۆكی تەریقەتی قادریی كەسنەزانی لە کوردستان و جیهان رایگەیاند، کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، سەردانی هەردوو هاوسەرۆکەکەی کردووە و هەردووکیان بەڵێنیان داوە بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەربکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نووسینگەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، رابەری تەریقەتی قادری كەسنەزانی لە راگەیێنراوێکدا کە سێشەممە بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەدات: "شێخ نەهرۆ لە سەردانێكیدا بۆ لای هەردوو بەڕێز بافڵ تاڵەبانی و شێخ لاهور جەختی لەسەر پاراستنی رێزەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كردەوە و رایگەیاند، پێویستە كێشەكان بە دانیشتن و دیالۆگ چارەسەربكرێن لەپێناو سەقامگیری ناوچەكە و كوردستان".
 بەپێی راگەیێندراوەکە:  "لە دانیشتنەكانی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی لەگەڵ بەڕێز بافڵ تاڵەبانی و شێخ لاهوور، هەردوولا بەڵێنیاندا كە لە دانیشتن و دیالۆگ و گفتوگۆ بەردەوامبن و بەزووترین كات كێشەكانی یەكێتی نێشتیمانی كوردستان چارەسەر بكەن".
 شێخ نەهرۆ كەسنەزانیش پشتیوانی خۆی دووپاتكردەوە بۆ درێژكردنی دەستی هاوكاری بە مەبەستی سەركەوتنی ئەو پڕۆسەیە.