لە کەلار ئامادەکاری بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان و پشوەکان دەکرێت
(0)
پێش نیوەڕۆی ١٣ی تەمموز لە دیوانی قایمقامیەتی قەزای کەلار شەهاب حاجی احمد قایمقامی کەلار لە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان و پشوەکان لە گەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزاری و تەندروستیەکان کۆبوویەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا:
- بۆ ئهوهی هاوڵاتیان بتوانن بەبئ گرفت رۆژانی جەژنی قوربان بەڕێ بکەن ، له رووی ئهمنیهوه تیمهكانی پۆلیس و ئاسایش رێوشوێنی پێویست دهگرنهبهر بۆ پاراستنی سهلامهتی گیانو ماڵی هاوڵاتیان.
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان لە ڕێگای مینبەری مزگەوتەکانی شاری کەلار ڕێنمایی پاراستنی ژینگە بە تایبەت لە کاتی قوربانی کردن ، بدرێت بە هاوڵاتیان.
- تیمهكانی هاتووچۆ بهبهردهوامی لهههوڵدا دهبن بۆ رێكخستنی شهقامو رێگه سهرهكییهكانو رێگری كردن له رووداوی نهخوازراو و دەست بە سەردا گرتنی ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا.
- شوێنی مزادخانەی شاری کەلار دیاری کرا ، بەمەبەستی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی قوربانی کردن.
- رێگری لە یاری ئاگرین و تەقەمەنی ، داخستنی هەر شوێنکارێک کڕین و فرۆشتنی پێوە بکات.
- پۆلیسی دارستان لە ئەرکدا دەبن چاودێری کانەکانی چەو و لم دەکەن رێگری دەکەن لە زیادەڕەوی و تێکدان سروشت و دارستانەکان.
- پۆلیسی شارەوانییەکان لە ئامادەباشیدا دەبن رێگری لە زیادەڕەوی سەر زەوی شارەوانی و کشتوکاڵی.
-تیمەکانی بەرگری شارستانی کەلار لە پێناو کونترۆڵکردنی هەر حاڵەتێکی ئاگر کەوتنەوە بە بەردەوامی لە ئامادەباشیدا دەبن.
-تیمەکانی شارەوانی کەلار و کۆمپانیای سەگرمە جگە لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ، ئامادەباشییان دەبێت بەمەبەستی پاک راگرتنی شار و ئاودانی باخچەکان.
- هەر یەکە لە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و کارەبای کەلار ئامادەکاری تەواو دەکەن ئێشکگریان دەبێت.
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی گشتی گەشت و گوزاری گەرمیان تیمی تایبەتیان لە بازگەکان دەبێت بە مەبەستی رێنمایی کردنی گەشتیاران.
-شارەوانی کەلار حاوییەی تایبەت بە کۆکردنەوەی پاشماوەی قوربانی کردن دادەنێت.
- نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی شەهید هەژارو شێرەی نەقیب , لە رۆژانی جەژن بەردەوام لە ئامادەباشی و لە پێشوازی هاوڵاتیاندان و ئێشکگریان دەبیت.
-هێزەکانی چالاکییە مەدەنیەکان ئەرکی پاراستنی پارکەکان لە ئەستۆ دەگرن.
- لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار بە هەماهەنگی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندرستی گەرمیان لە سەردان و پشکنین و چاودێریکردن بەردەوام دەبن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: