چەند پەیامیشی بڵاوکردەوە؛ بافڵ تاڵەبانی لهسهر گۆڕى مام جهلال بهفهرمى خۆى وهكو سهرۆكى یهكێتى ناساند
بافڵ تاڵەبانی لهسهر گۆڕى مام جهلال (باوكى) بهفهرمى خۆى وهكو سهرۆكى یهكێتى ناساندو چهند پهیامێكیشى بڵاوكردهوه، ڕایگهیاند، "ھیچ کەس حەدی نییەو زاتی ئەوە ناکات جارێکیتر سیخوڕ نەک بخاتە ناو ماڵی مام جەلال بگرە لەناو کۆمەڵانی خەڵک و دامەزراوەکانی حکومەتیش"، "دەستخرابوە بینەقاقای کاروکاسبی کاسبکارانو سەرمایەداران، بەپیلانو بەرنامە ڕێگری لەدامەزراوەکانی حکومەت دەکرا تاوەکو کارو پڕۆژەکانیان جێبەجێنەکەن، قاچاخچێتی، سەرانەوەرگرتن، ھەڕەشەو سیخوڕیکردن کرا بەبەرنامە".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا نوسیویەتی:"دواجار بەناچاری دوای ھەوڵی بەردەوامم و کۆشش لەپێناو یەکێتییەکەمان و پارێزگاری لەڕێبازی ڕاستو ڕەوانو بەڕاوێژ لەگەڵ سەرکردە تێکۆشەرەکانو خەمخۆرانی یەکێتی ڕاستەقینە، بڕیاری گۆڕانکاریی ڕیشەییمدا لەسەرپەرشتیارانی ھەموو ئەو دامەزراوە ئەمنیو حزبییانەی ساڵانێک بوو خرابونە خزمەت بەرژەوەندی هەندێک کەسەوەو بۆ تەسفیاتی حزبی بەکاردەھێنرانو دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمانو یەکێتییەکەمان دەجوڵانەوە".
وتوشیهتى:"لەکاتێکدا کارمەندانی ئەو دەزگایانە خەڵکانی تێکۆشەرو دڵسۆزبون، بەڵام بەمەبەست ئەمکارە دزێوانەیان پێ ئەنجامدەدرا، دەستخرابووە بینەقاقای کاروکاسبی کاسبکارانو سەرمایەداران، بەپیلانو بەرنامە ڕێگری لەدامەزراوەکانی حکومەت دەکرا تاوەکو کارو پڕۆژەکانیان جێبەجێنەکەن، قاچاخچێتی، سەرانەوەرگرتن، ھەڕەشەو سیخوڕیکردن کرا بەبەرنامە".
دەشڵێت:"دواجار گلەییو گازندەی کۆمەڵانی خەڵک، نوسەران، ڕۆژنامەنوسان، ڕۆشنبیرانو مامۆستایانی زانکۆو دڵسۆزانو ناوەندە دیبلۆماسییەکانو کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان ھەموی بەھەند وەرگیرانو بڕیارە دروستەکەماندا لەبەرامبەر یاساشکێنان".
دەقی نوسینەکە:
باوکە گیان رێنیشاندەر و رابەری مێژووییمان
ئەمڕۆ ھاتوومەتە حزورت تا لەنزیکەوە خۆم راستییەکانت پێبگەیەنم و دڵنیات بکەمەوە لە پشوودرێژی و دانبەخۆداگرتنم لەبەرامبەر پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و ئەمانەتی خوێنی شەھیدان، رەنج و ماندووبوونی پێشمەرگەی دێرین، تێکۆشەرانی رێگای خەبات و زیندانیانی سیاسی، کەمئەندامانی سەنگەر و قوربانیدانی کۆمەڵانی خەڵک.
دواجار بەناچاری دوای ھەوڵی بەردەوامم و کۆشش لەپێناو یەکێتییەکەمان و پارێزگاری لە رێبازی راست و رەوان و بەڕاوێژ لەگەڵ سەرکردە تێکۆشەرەکان و خەمخۆرانی یەکێتی راستەقینە بڕیاری گۆڕانکاریی ریشەییمدا لە سەرپەرشتیارانی ھەموو ئەو دامەزراوە ئەمنی و حزبییانەی ساڵانێک بوو خرابوونە خزمەت بەرژەوەندی هەندێک کەسەوە و بۆ تەسفیاتی حیزبی بەکاردەھێنران و دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و یەکێتییەکەمان دەجووڵانەوە. لەکاتێکدا کارمەندانی ئەو دەزگایانە خەڵکانی تێکۆشەر و دڵسۆزبوون بەڵام بەمەبەست ئەم کارە دزێوانەیان پێئەنجام دەدرا. دەست خرابووە بینەقاقای کاروکاسبی کاسبکاران و سەرمایەداران. بەپیلان و بەرنامە رێگری لە دامەزراوەکانی حکومەت دەکرا تاوەکو کار و پڕۆژەکانیان جێبەجێنەکەن. قاچاخچێتی، سەرانەوەرگرتن، ھەڕەشە و سیخوڕیکردن کرا بە بەرنامە.
دواجار گلەیی و گازندەی کۆمەڵانی خەڵک، نووسەران، رۆژنامەنووسان، رۆشنبیران و مامۆستایانی زانکۆ و دڵسۆزان و ناوەندە دیبلۆماسییەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان ھەمووی بەھەند وەرگیران و بڕیارە دروستەکەمان دا لەبەرامبەر یاساشکێنان.
ئەمڕۆ لەسەر مەزارەکەت بەڵێن دەدەین یەکێتی ئەمانەتە و بە گیانمان دەیپارێزین. جەخت دەکەمەوە داھاتووی یەکێتی پرشنگدارتر دەبێت و ھیچ کەس حەدی نییە و زاتی ئەوە ناکات جارێکیتر سیخوڕ نەک بخاتە ناو ماڵی مام جەلال بگرە لەناو کۆمەڵانی خەڵک و دامەزراوەکانی حکومەت و رێگەنادرێت ئەم کارە نەشیاوانە بکرێن و دەبێت لەمەودوا دامەزراوە ئەمنییەکان و دەزگای زانیاری لەخزمەت ئاسایشی ھەرێم و پاراستنی سەروماڵی خەڵک و فەراھەمکردنی ژینگەیەکی لەبار بێت بۆ کاروکاسبی و ژیانی ھەمووان.
بەڵێن بێت... بەڵێن لەئاست گەورەیی یەکێتی و سەروەری خاکی ھەرێم بم بۆ پارێزگاریکردن لەمافەکانی خەڵک و بەرژەوەندی گشتی و یەکێتییەکان و تێکۆشەران و کەسوکاری شەھیدان.
بافڵ تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
تێبينيێك بنێرە: