قائیمقامی چەمچەماڵ داواکارییەکانی سنورەکەی خستە بەردەستی جێگری سەرۆکی حکومەت

(0) / کردستان


Jul 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

قایمقامیەتی  قەزای چەمچەماڵ  ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ٢٠٢١/٧/١٦ بەڕێز(قوباد تالەبانی)جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ لێپرسراوی ئیدارە سەربەخۆکان و جێگری پارێزگارەکان و قائیمقامەکان کۆبوەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەو کۆبنەوەیەدا داوای کرد کە کاری جدی بکەن بۆ خزمەتی ھاوڵاتیان وپێشکەشکردنی پرۆژەی خزمەت گوزاری، جەخت کرایەوە لەوەی نابێت دەزگا ئەمنیەکان  دەستوەردان بکەن لە کاروباری بازرگانان و سیاسەت و کاروباری تایبەتی ھاوڵاتیان، وتیشی: گۆرانکاری دەکرێت دەبێت لەسەر ئاساسی لێھاتوی و توانا بێت لە ھەمان کاتدا سزای ئەو کەسانە دەدرێن کە کەم تەرخەم دەبن لە کارەکانیاندا.

 لەو کۆبونەوەیەدا ( ڕەمک ڕەمەزان)قائیمقامی چەمچەماڵ داوای لە جێگری سەرۆکی حکومەت کرد:

١-کێشەی کەم ئاوی سنوری قەزای چەمچەماڵ چارەسەر بکرێت.

٢-بەگەرخستنەوەی پرۆژە ڕاگیراوەکانی پترۆدۆلاری سنورەکە لەوانە:

٭ قیری گەرەکی ٤٨ییەکان( مامۆستایان)

٭ ئاو ئاوەڕۆی بەشی ٣٠٠٠ییەکان لە گەڕەکی ئاسودە.

٭ قیرکردنی ڕێگای خوێڵێن مەملەحە.

٭ تەواوکردنی قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی لەناحیەی تەکیە.

٭ قیرکردنی بەشێک لەگەڕەکی قەرەهەنجیرییەکانی ناحیەی شۆڕش.

٣-بەگەڕخستنەوەی سندوقی پترۆدۆلاری سنورەکە کە لە ١٠/ ٩/ ٢٠١٨ پارە نەخراوەتە سەر حیسابی چەمچەماڵ.

لای خۆیەوە بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت بەڵێنی پێدان بۆ خزمەتکردنی سنورەکە درێغی نەکات و بەدواداچوونی جدی بکات.

کامەران کەریم