بایدن ٢٦ی ئەم مانگە لە کۆشکی سپی پێشوازیی لە کازمی دەکات

(0) / / عراق / زایەڵە جن ساکی کۆشکی سپی ئەمریکا


Jul 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ٢٦ی ئەم مانگە جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشوازیی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٧ی جوون وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە لە دیداری نیوان بایدن و کازمیدا، هاوبەشیی ستراتیژی عێراق و ئەمریکا و بەهێزکردنی هاوکاتیی دوولایەنە لەسەر بنەمای ڕێککەوتننامەی ستراتیژیی واژۆکراو لە ساڵی ٢٠٠٨ تاوتوێ دەکرێن.
ناوبراو کەرتەکانی وزە و تەندروستی بە دوو بابەتی جێی بایەخی دوولایەن ناوبرد و ڕاشیگەیاند کە بایدن بە دوای بەهێزکردنەوەی هاوکاریی لەگەڵ عێراق لە بوارەکانی ئەمنی بۆ ئەنجامی هەنگاوی هاوبەشە لەپێناو شکست هێنان بە داعش.
لەلایەکی دیکەوە حسێن عەلاوی، راوێژکاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی دیاریکردنی وادەیەك بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق، کازمی کۆتایی ئەم مانگە سەردانى واشنتۆن دەکات.