هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ درێژکردنەوەی وادەی کۆتای بۆلێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاکسی

(0) / / اجتماعی / دیلان ڕەواندزی زایەڵە ناوخۆ


Jul 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

دیلان ڕەواندزی  وتەبێژی وەزارەتی  گواستنەوە و گەیاندن  بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، لە ئێستادا هیچ بریارێك نەدراوە بۆ درێژكردنەوەی وادەی كۆتایی بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی
وتیشی، بریار وایە لەدوای جەژنی قوربان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن كۆبوونەوە لەوبارەیەوە ئەنجام بدەن تیایدا بە پێی یاسا و رێنماییەكان بریاری گونجاو دەدرێت بۆ ئەم پرسە .
ڕونیشیکردەوە، لە ئێستادا پێویستە شوفێرە بەرێزەكان كات بەفیڕۆ نەدەن و سەردانی بنكەكانی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاكسی بكەن بۆ ڕایی كردنی كارەكانیان
کامەران کەریم