کورتە فیلمی دوو دەرهێنەری کورد لە فێستیڤاڵی «زلین»دا

(0) / / فرهنگی / ئاکۆ زەند کەریمی سامان حسێن پوور زایەڵە زگماک


Jul 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

کورتە فیلمی سامان حسێن پوور و ئاکۆ زەند کەریمی دەرهێنەرانی کورد لە شەست و یەکەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمەکانی منداڵان و تازەلاوانی «زلین»ی کۆماری چیک بەشدار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوەی ناوەندی هەواڵی کورتە فیلم ئەم فێستیڤاڵە کە یەکێک لە کۆنترین فێستیڤاڵەکانی منداڵان و تازەلاوانی جیهانە ،لەم خولەدا میوانداری کورتە فیلمێکی بە هاوبەش دروستکراوی ئێرانیە.
فیلمی زگماک دروستکراوی هاوبەشی سامان حسێن پووڕ و ئاکۆ زەند کەریمی وەک بەرهەمی هاوبەشی ئێران و عێراق لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارە.
زگماک، گێڕەرەوەی چیرۆکی ڕۆژا کچە تازەلاوی دێهاتیە کە لە باتی کوشتنێکی بە ئانقەست دا لە پێرە پیاوێک مارە دەکرێت.
ئەم فیلمە لەنووسین و دەرهێنەری، سامان حسێن پووڕ و ئاکۆ زەند کەریمی پێکهاتووە.
شەست و یەکەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمەکانی منداڵان و تازەلاوانی «زلین»ی کۆماری چیک لە ۹تا۱٥ی سێپتەمبر بەڕێوە دەچێت.