حاكم قادر: هیچ بیانویەك بۆ لێبڕینی موچە نەماوە
/
کردستان
/
زایەڵە
حاكم قادر حه‌مه‌جان
یه‌كێتی
لێبڕین
مووچه
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی ڕایدەگەیەنێت؛ ئه‌گه‌ر له رابردوودا، حكومه‌ت بیانویه‌كی هه‌بوبێت، بۆ لێبڕینی مووچه، ئێستا هیچ بیانوویه‌كی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، چونكه له ئێستادا نرخی نه‌وت له ئاستێكی به‌رزدایه و داهات رووی له زیادبوونه و به‌غداش پاره‌ی بۆ هه‌رێم ناردووه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حاكم قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی له میانی به‌شدارییكردنی له سیمینارێكی یاساییدا ڕایگەیاند: كە دابینكردنی مووچه و خزمه‌تگوزاری و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان، مافی یاسایی هاوڵاتیانه و ئه‌ركی حكومه‌ته ئه‌و مافا‌نە دابین بكات و هیچ بیانویه‌كیشی نه‌بێت بۆ پێشێلكردنی ئه‌و مافانه.
ئەو ئەندامەی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی وتیشی: ئه‌گه‌ر له رابردوودا، حكومه‌ت بیانویه‌كی هه‌بوبێت، بۆ لێبڕینی مووچه، ئێستا هیچ بیانوویه‌كی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، چونكه له ئێستادا نرخی نه‌وت له ئاستێكی به‌رزدایه و داهات رووی له زیادبوونه و به‌غداش پاره‌ی بۆ هه‌رێم ناردووه، بۆیە پێویسته له كاتی خۆیدا و به‌بێ لێبڕین مووچه دابه‌شبكرێت.
جەختیكردەوە، كە ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌غداوه ھاتووە پێش ھەر بوارێكی دیكە، پێویستە بۆ مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشیان خەرج بكرێت.
تێبينيێك بنێرە: