هەفتەبازاڕی هەڵەبجە بەگەڕدەخرێتەوە

(0) / اقتصادی


Jul 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیارە هەفتەبازاڕی هەڵەبجە بەگەڕبخرێتەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکی  پارێزگای  هەڵەبجە کەوێنەیەکی بۆ زایەڵە  نێردراوە هاتووە، لە چوار چێوەی هەوڵەکانی سەرپێخستنەوەی هەفتەبازاڕی هەڵەبجە  چەترێک بۆ هەفتەبازاڕی هەڵەبجە بە بودجەی چل و پێنچ هەزار دۆلار، لەلایەن ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM)دروستکرا .
ڕونیشکراوەتەوە، مەبەست لە دروستکردنی ئەم چەترە ئەوەیە جوتیاران بتوانن سود لەو هەفتەبازاڕە ببینن بۆ ساخ کردنەوەی بەروبومەکانیان لەهەرچواروەرزەی ساڵدا ، لە پێشوتر تەنها دەتوانرا لە یەک وەرزی ساڵدا سودی لێ ببینرێت.
کامەران کەریم