وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى مەترسییەکی گەورەی لە سەر هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات، مه‌ترسى ڕاسته‌قینه‌ى هه‌ڵكشانێكى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌هه‌رێمى كوردستان له‌ئارادایه، بۆئه‌وه‌ش ڕاسپارده‌ى نوێ بۆ لیژنه‌ى باڵاى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا ئاماده‌ده‌كات.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئامادەکاریی زیاتر دەکه‌ن بۆ بەرەنگاربونەوی شەپۆلێکی نوێ‌و هەڵکشانێکی بەرزی تەشەنەکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، پاڵپشت بەڕاسپاردەکانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی بەسەرپەرشتی (د. سامان بەڕزنجی) وەزیری تەندروستی‌و ئامادەبونی ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانی گشتی لەگەڵ تیمی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHOو سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی پاراستنی تەندروستی لەڕۆژی پێنجشەممە 15ى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو، دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی نەخۆشی کۆرۆناو پڕۆسەی ڤاکسین‌و ڕێکارەکانی خۆپارێزی‌و چارەسەری، بڕیاردرا بەگرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پەتازانی‌و خۆپارێزی‌و هۆشیاری‌و دەستنیشانکردن‌و چارەسەرکردن.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ئه‌وه‌شىخستۆته‌ڕوو، لەگەڵ ئامادەکردنی ڕاسپاردەکان بۆ لێژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لەهەرێم بەمەبەستی بڕیاردان‌و جێبەجێکردنی مەرجەکانی تەندروستی‌و توندوتۆڵکردنەوەی ڕێنمماییەکانی خۆپارێزی لەلایەن دامودەزگاکانی پەیوەنداری حکومی‌و تایبەت.
له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردودا له‌هه‌رێمى كوردستان 10029 پشكنین ئه‌نجامدراوه‌و له‌و ڕێژه‌یه، 1456 توشبوى نوێ تۆماركراوه‌و 6 كه‌سیش به‌ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تێبينيێك بنێرە: