ئێران: ئامادەین هەر ئەمڕۆ بەندکراوان لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیا ئاڵوگۆڕ بکەین

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران بەندکراوان ئەمریکا بەریتانیا


Jul 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

 لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمریکی کە گوایە هێشتا هیچ  ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران لەمەڕ ئاڵوگۆڕکردنی بەندکراوان نەکراوە، کاردانەوەی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوە لە کاردانەوەی لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمریکی لە تویتەردا نووسی: "سەیر" ئەوەیە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان حاشا لەو ڕاستی ساکارە دەکات کە "لەسەر دەستبەسەر کراوان گەیشتووینەتە ڕێککەوتن" تەنانەت لەسەر ئەوەش کە بە چ میکانیزمێک لای ڕای گشتی باسی لەسەر بکرێت.
جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە ئێران ئامادەیە هەر ئەمڕۆ ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕکردنی بەندکراوان لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیا جێبەجێ بکات.