دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار لە کەلار کە پلانی دزینی بانکیان بوو
(0)
پۆلیسی گەرمیان بەتۆمەتی پلان دانان بۆ دزینی بانکی جیهان لەکەلار دووتۆمەتبار دەستگیرکرد.
مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بەزایەڵەی ڕاگەیاند ، دوای وەرگرتنی زانیاری و چاودێری ورد لەسەر تۆمەتبارێک کەپاسەوان بانکی جیهانە لەکەلارو ماوەی دوو مانگە پلانی دزینی بانکەکەی داڕشتووە و بەرنامەی دانابوو لەڕۆژانی پشوی جەژنی قوربان بانکەکە ببڕێت .
وتیشی، شەوی ڕابردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوانی گەرمیان توانیان ئەوپلانە پوچەڵ بکەنەوەو دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کەیەکێکیان پاسەوانی بانکەکەیە و ئەوەی تریان ئاگاداری پلانەکەبوە.
دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردا لەپێش دادوەری لێکۆلینەوەی کەلار دانی نا بەتاوانەکەیدا لەئێستادا بەبریاری دادوەرو بەپێی مادەی 444 بەندکراوەو لێکۆلینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: