گەنجێکی بەڕەگەز عەرەب لە هەڵەبجە خنکا

(0) / اجتماعی


Jul 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرایکرد، گەنجێکی بەڕەگەز عەرەب لە گوندی زەمەقی کەوتۆتەناو حەوزێکی ئاو دەخنکێت .
مقەدەم بەرزان عوسمان محمد  وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگوندی زەمەقی  خواروی سەربەناحیەی سیروان گەنجێکی  تەمەن 14ساڵ بەناوی عبداڵڵە هیسم عزام  کە دانیشتوی پارێزگای دیالەن  لە نەتەوەی عەرەبن   بۆسەردانی دووبرای  ڕۆشتوە بو کێڵگەیەکی بەخێوکردنی  پەلەوەر کەوتوەتە  ناوحەوزیکی ئاوە  پاش گەیاندنی  بۆ نەخۆشخانەی  فریاکەوتنی هەڵەبجە   گیانی  لەدەست داوە  .
ناوبراو وتیشی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە  بۆڕوداوە لەبنکەی پولیسی  سیروان  ڕێکخراوە  .
کامەران کەریم