بافڵ تاڵەبانی سەرجەم وێنەکانی خۆی و لاهور شێخ جەنگی لادەبات
(0)
بافل تالەبانی بڕیاری بە لابردنی سەجەم وێنەکانی خۆی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی دیکەی یەکێتی نیشتمانی دا و جەختی کرد کە تەنیا وێنەکانی مام جەلال هەڵدەواسرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند کە بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وێنەکانی بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی لەسەرجەم مەڵبەندو مەکتەب و ئۆرگان و دامەزراوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شوێنە گشتییەکان لادەبرێن.
جەختیش کراوە کە تەنھا وێنەی سەرۆک مام جەلال دادەنرێت و لەمڕۆوە ئەو بڕیارە دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.
تێبينيێك بنێرە: