ده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تبارێك لە هەولێر به 3 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه تۆمه‌تبارێك به 3 كیلۆی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا، كه دوو كیلۆ و پێنج سه‌د گرام له جۆری( تلیاك) و (500) پێنج سه‌د گرام له جۆری( كریستاڵ) بووه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژەى بەوە کردوەن تۆمه‌تبار ( ع،و،س) له سنوری وه‌رتێ له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیر كراوه و دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانه .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، روونیکردوەتەوە کە تۆمه‌تبار ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌و په‌ڕاوی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه.
تێبينيێك بنێرە: