مێردمنداڵێکی بەغدادی لەڕووباری سیروان خنکا

(0) / / اجتماعی / عەلی جەمال قدوری زایەڵە سیروان


Jul 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

لێپرسراوی  ڕاگەیاندنی    پۆلیسی   گەرمیان ڕایگەیاند مێردمنداڵێکی خەڵکی بەغداد لەڕووباری سیروان خنکا.
مقەدەمی  ماف پەروەر   عەلی  جەمال قدوری  لێپرسراوی  ڕاگەیاندنی    پۆلیسی   گەرمیان    بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،    ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەمە تەرمی مێردمنداڵێک بەناوی (مەهدی عباس اکرەم ) لەدایکبووی 2005 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی خنکان لەئاوگیانی لەدەستدابوو .
وتیشی، بە وتەی کەسوکاری ناوبراو دانیشتووی بەغدادەو بەسەردان  هاتۆتە قەزای کەلار ئێوارەی ئەمڕۆ بەمەبەستی گەشت لەگەڵ کەسوکاری چونەتە سەر ڕوباری سیروان و لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە .
ڕونیشیکردەوە، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە .
کامەران کەریم