هەرێم كار بۆ ئەوە دەكات پارەی ڕێگەدان بە چوونەناوەوەی ئۆتۆمبێل بە خاكی ئێران كەمبکاتەوە

(0) / اقتصادی


Jul 23, 2021

قەبارەی فۆنت:
بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ھەرێمی كوردستان ھۆكاری ڕێگە نەدان بە چوونی ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتیانی ھەرێم بۆ خاكی ئێران ئاشكرادەكات و ئەوەش دەڵێت، “لە ئێستادا پێدانی ڤیزای ئێران تەنھا بۆ حاڵەتی پێویستە”.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەبدوڵا ئاكرەیی بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەھۆی ڕێكارەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێستادا پێدانی ڤیزای ئێران بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان تەنھا بۆ حاڵەتی پێویستە، بەڵام لە ھەرێمی كوردستان دەروازەكان بەڕووی ھاتووچۆی گەشتیارانی ئێران كراوەیە.
بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ھەرێمی كوردستان وتیشی، ھەركاتێك ھاتووچۆ ئاسایی بكرێتەوە چاوەڕوان دەكەن لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە بڕیاری ھەڵگرتنی ڤیزا بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان بدرێت.
لەبارەی ڕێگەنەدان بە بردنی ئوتومبێلی ھاووڵاتیانی ھەرێم بۆ خاكی ئێران عەبدوڵا ئاكرەیی ئەوەی خستەڕوو، “پێشتر لە ڕێگەی كۆمپانیاوە مۆڵەتی چوونەناوەوەی ئۆتۆمبێل بۆ خاكی ئێران بە ھاووڵاتیان دەدرا و بڕی ٢٥٠ دۆلاریان لێوەردەگیرا ئەوە پارەیەكی زۆرە و لە ئێستادا كار بۆ ئەوە دەكرێت پارەكە كەمبكرێتەوە بۆ ١٠٠ دۆلار”.