داوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان  دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە دهۆک هەرێمی کوردستان هاتووچۆ


Jul 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی تەندروستی دهۆک داوا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە تا مانگێک قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنێت.
بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە، حەمزە رەزیكی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند، ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە، تا مانگێك قەدەغەی هاتوچۆ ڕابگەیەنێت، ڕەنگە دۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئامادەكارییە تەندروستییەكانی پەیوەست بەم بابەتە باشتر كۆنترۆڵبكرێن، بە پێچەوانەشەوە دۆخەکە خراپتر دەبێت .
ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە ئامارەکانی توشبون بە کۆرۆنا لەکوردستان بۆ زیاتر لە هەزار کەس لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە، بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە دوێنێوە هەزار و ٢٢٠ توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، ٧٠١ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٢٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
کامەران کەریم