١٣ کەس لە تەقینەوەکانی گۆڕەپانى تەیرانی بەغدادا کوژران ​

(0) / جهان


Jan 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا لە تەقینەوەکانی گۆڕەپانى تەیراندا لە بەغدادا ١٣ کەس کوژراون  و 28 کەسیش برینداربوون.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری بەغدا دوو تەقینەوە لە ناوچەکانی باب شێخ و ساحە تەیرانی بەغدا روویدا و لە ئەنجامدا 13 کەس کوژران و 28ی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی میدیاکانی عێراق، تەقینەوەکان خۆکوژى بووە و لە رێگەى پشتێنى بۆمبرێژکراوەوە ئەنجامدراوە.

میدیا عێراقییەکانیش بڵاویانکردەوە، کە دوای تەقینەوەکان ناوچەی سەوزی بەغدا داخراوە.

تەقینەوەکان لە نزیک دوو هێزی ئەمنی بووە، کە یەکەمیان لە نزیک ئەو ئۆتۆمبێلەی هێزەئەمنییەکان بووە، کە لە نزیک بازاڕەکە دانراوە و دووەمیش، هەندێک سەربازبووە، کە جل و بەرگری سەربازییان کڕیوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە نزیکەی حەوت ساڵە لە ناوەڕاستی بەغدا تەقینەوەی بەو شێوەیە روویان نەداوە.