ئەمریکا: ژمارەی سەربازەکانمان لە سووریا کەمترە لە هەزار
(0)
جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی هەینی ژمارەی هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتەی لە سوریا ڕاگەیاند و ڕایگەیاند کەمتر لە هەزار سەربازمان لە سووریا دایە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جۆن کێربی وێڕای ئاماژە بەوەی کە بە هۆی داعشەوە؛ ڕاسپاردەی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سوریا و عێراق پەیوەندییان هەیە، سەبارەت بە ژمارەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا وتی: دەزانم کە کەمتر لە هەزار سەربازی ئەمریکی لە سووریایە.
وتیشی: پەیوەندییەک لە نێوان چالاکییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا و عێراق هەیە.
جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا لە سەر داوای لایەنە فەرمییەکانی عێراق هاتوونەتە ئەم وڵاتە.
تێبينيێك بنێرە: