٣ ڕۆژە ئێران لەبەنداوی داریان ئاوی بە ئاراستەی ڕوباری سیروان بەرداوەتەوە
/
گفتگو
/
ڕەحمان خانی
زایەڵە
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاشکرایکرد، سێ ڕۆژە ئێران لە بەنداوی داریان ئاوی بە ئاراستەی ڕوباری سیروان بەرداوەتەوە ئەگەر بەوشێوەیە بەردەوام بێت شتێکی باشە .
ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بەتایبەت بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ماوەی ٣ ڕۆژە بەشێوەیەکی کەم وڵاتی ئێران لەبەنداوی داریان بە ئاراستەی ڕوباری سیروان و بەنداوی دەربەندیخان ئاوی بەرداوەتەوە .
وتیشی، ئەگەر بەوشێوەیە بەردانەوەی ئاو بەردەوام بێت کاریگەری دەبێت بۆ عەمبارکردنی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان، چونکە لە ڕابردوودا لە مانگی ٣ تائێستا ئەو ئاوە گیراوەتەوە ئاو بە ئاراستەی ئێمە بەرنەدراوەتەوە .
ڕونیشیکردەوە، تائێستا بەردانەوەی ئەم ئاوە ڕوون نیە بەمەبەستی بەرهەم هێنانی کارەبایە یاخود ئەو شەپۆلە گۆڕانکاریەیە کە لەهەندێک شوێن لافاو باران هەبووە ، تائێستا ڕوون نیە بەچ مەبەستێک بەردراوەتەوە.
ڕەحمان خانی ئەوەشی خستەڕوو ، ئەگەر بەردانەوەی ئاو بەردەوام بێت کاریگەری باشی دەبێت .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: