لە ڕۆژانی جەژندا ٢٤ منداڵ لە چەمچەماڵ لەدایک بوون
(0)
لە قەزای چەمچەماڵ، 24 منداڵ لەهەر چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز لەدایکبوون .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دکتۆرە بڕوا محمد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی شەهید هۆشەنگ ئازاد بۆ ژنان و منداڵبوون سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، کە لەهەرچوار ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا24 منداڵ لەدایکبوون 20 منداڵ بەشێوەی سروشتی 4 منداڵی بە نەشتەرگەری لەدایکبوون 16مناڵی کچ 8مناڵی کوڕ جگە لە سەردانی نەخۆش و ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەرییەکی تر.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: