بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی: کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا ترسناکەو بەخێرای بڵاو دەبێتەوە
(0)
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كۆرۆنای گۆڕاوی دێلتا ترسناكە و بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و نیشانەكانیشی جیاوازن، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان بەزووترین كات ڤاكسین وەربگرن.
دكتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەزانیدا رایگەیاند ، كۆرۆنای گۆڕاوی دێلتا ترسناكە و بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەوجۆرە گۆڕاوەی كۆرۆنا بكەن چونكە نیشانەكانی جیاوازن.
وتیشی ، بەشێكی زۆری ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ڤاكسینیان بەكارنەهێناوە بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین بەزووترین كات ڤاكسین وەربگرن.
ڕاشیگەیاند ، ئامارەكانی ئێستای كۆرۆنا مەترسیدارن و نابێت هاووڵاتیان دوو دڵبن لە بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا چونكە، كاریگەرییە باشەكانی ڤاكسینەكە زۆرن و ئەوانەی بەكاریانهێناوە پارێزراوترینن.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتیشی ، ئەوكەسانەی تووشی ڤایرۆسی گۆڕاوی دێلتا دەبن سكچونێكی زۆریان لەگەڵدا دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو ، كاریگەری هاتنی گەشتیار لەسەر بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژانی داهاتوودا دەردەكەوێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: