ڕاگەیەنراوێکی هاوبەش لە وەزارەتی پەروەردە و تەندروستییەوە بۆ مامۆستایان

(0) / اجتماعی


Jul 24, 2021

قەبارەی فۆنت:
 

وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایانگەیاند، ڕۆژانی سێشەممە لە هەفتەدا تایبەت بە مامۆستایان دەبێت بۆ پێدانی ڤاکسین.

 

بەپێی  ڕاپۆرتی زایەڵە ، ڕاگەیەندراوی هاوبەشی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان

دوابەدوای تاوتوێكردنی بابەتی پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایانی خۆشەویست، لەلایەن هەردوو وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە.

بڕیاردرا بە پێدانی ئەولەویەت بە مامۆستایان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرجەم سەنتەر و داموودەزگا تەندروستیەكان بەپێی سیستەمی خۆتۆماركردن لە پۆرتاڵی (KURDVAC) یان پێگەی ئەلیكترۆنی:

(https://vac.health.digital.gov.krd)

بۆئەم مەبەستە هەموو ڕۆژانی سێشەممە لە هەفتەدا تایبەت بە مامۆستایان دەبێت بەمەرجێك لە كاتی گەڕانەوەی ناویان ناسنامە یان پشتگیری قوتابخانەی لەگەڵدابێت.

وەزارەتی تەندروستی — وەزارەتی پەروەردە

٢٤ ی ٧ ی ٢٠٢١

 

 

کامەران کەریم