ڕوونکردنەوەی وەزیری دارایی هەرێم لەسەر نەهێشتنی لێبڕینی موچە

(0) / کردستان


Jul 25, 2021

قەبارەی فۆنت:
 وەزیری دارایی رایدەگەیەنێت، بڕیاری هەڵگرتنی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران، بەجێگەیاندنی بەڵێنێکی حکومەتە کە بە موچەخۆرانی دابو، هەرکات بودجەی پێویست لەبەردەست بو، لێبڕینی مووچە هەڵدەگیرێت. بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا رایگەیاند ، بڕیاری هەڵگرتنی لێبڕینی مووچەی مووچەخۆران، جێبەجێکردنی بەڵێنێکی حکومەتی هەرێم بو، راستگۆیانە بردیەسەر کە بەڵێنی دابو هەرکات بودجەی پێویست لەبەردەست بو لە داهات و ئەو بودجەیەی لە بەغداوە دێت لێبڕین ناهێڵێت. وتیشی، ئەوە هەنگاوێکی دڵخۆشکەری حکومەتی هەرێمە بە ئاڕاستەی وەڵامدانەوەی داخوازییەکانی موچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان. کامەران کەریم