نێچیروان بارزانی: هێرشی تیرۆرستیانەی بەغدا نیشانده‌رى قه‌باره‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆره
(0)
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان جەختی کرد کە هێرشه تیرۆرستییه‌كانى به‌غدا نیشانده‌رى قه‌باره‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆره.
بە پێی هەواڵی زایەڵە، نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پاش تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدا پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:" توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه خۆکوژییانه ده‌که‌ین که ئه‌مڕۆ له به‌غدا به شێوه‌یه‌كى زۆر دڕندانه هاووڵاتیانی کرده ئامانج و ژماره‌یه‌کی زۆریان شه‌هید و بریندار بوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌کانیان ده‌که‌ین و هاوسۆز و هاوخه‌میانین، هیوای سه‌لامه‌تی و زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین. هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه له نه‌خۆشخانه‌كانى پێشوازى له برینداران و به‌ركه‌وتووانى هێرشه‌كان بكات و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كى پزیشكیى پێویستیان پێشكه‌ش بكات.
ئه‌م هێرشه تیرۆرستیانه نیشانده‌رى قه‌باره‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆرن و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و ته‌واوى هێزه سیاسییه‌كانى وڵات ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیى نیشتمانى بۆ ته‌بایى و یه‌كڕیزى و هاوبه‌شى و پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌كان و ده‌ربازكردنى وڵات له مه‌ترسى و ئاڵۆزى و كێشه و قه‌یرانه‌كان."
تێبينيێك بنێرە: