پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: پاڵپشت بە بەڵگە و داتا و زانیارییەکان، حکومەت پابەندی‌ دارایی‌ لەسەرە

(0) / / گفتگو / عومەر گوڵپی زایەڵە


Jul 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی  پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد،  بە ژمارە ٧٨، ٢٥ی‌ ٧ی‌ ٢٠٢١، پاڵپشت بە بەڵگەو داتا و زانیارییەکان، داوامانکردووە حکومەت پابەندی‌ ئەرکە داراییەکانی‌ بێت به‌رانبه‌ر به‌ هاووڵاتیان، مووچه‌ی‌ مووچه‌خۆرانیش وه‌ك یه‌كێك له‌و ئه‌ركانه‌، داواکەشمان بە پێی‌ زانیارییه‌ داراییه‌كانی‌ حكومه‌ت له‌ خه‌زێنه‌ی‌ گشتی‌ خۆیه‌تی‌، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستی‌ ئێمه‌یه‌ داهاتی‌ هه‌رێم زۆر زیاتره‌ له‌وه‌ی‌ حكومه‌ت ده‌یخاته‌ڕوو.
عومەر  گوڵپی   ئەندامی لیژنەی  دارایی لەپەرلەمانی کوردستان  لە وتووێژی   لەگەڵ  پەیامنێری   زایەڵە   ڕایگەیاند،  به‌ پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ حكومه‌ت خۆی‌، پاش گه‌یشتنی‌ بڕی‌ (200 ملیار دینار) له‌ به‌غداوه‌، حكومه‌ت ئه‌و پاساوه‌ نایاساییه‌ ناڕاست و نالۆژیكیه‌ی‌ نامێنێت ‌و پێویسته‌ مووچه‌ وه‌ك خۆی‌ دابه‌ش بكات‌و كۆتایی‌ به‌و سه‌رپێچییه‌ داراییه‌ بهێنێت، به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ش وه‌كخۆی‌، ئه‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ ده‌چێته‌ بازاڕو كه‌سابه‌ته‌وه‌ مانگانه‌ به‌ بڕی‌ نزیكه‌ی‌ 180 ملیار دینار زیاد ده‌كات، كه‌ كاریگه‌ریی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌سه‌ر جوڵه‌ی‌ بازاڕ و كار و كه‌سابه‌تی‌ هاووڵاتیان ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ سیاسه‌تی‌ هه‌ڵه‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردن‌و گه‌نده‌ڵی‌ له‌ ساڵانی‌ ڕابردوو، مووچه‌ی‌ كرده‌ جوڵێنه‌رو پاڵنه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ ڕه‌وڕه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و پاڵنه‌رو جوڵێنه‌ره‌كانی تر به‌ ته‌واوه‌تی‌ لاوازبوون.
ده‌قی‌ یاداشته‌كه‌ بەوشێوەیەیە
بەڕێز دەستەی‌ سەرۆکایەتی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان بابەت/ پابەندییە داراییەکانی‌ حکومەت ،ئاماژە بە ماددەکانی‌ (٢٢ تا ٣٦)ی‌ دەستور، هەروەها وەک پڕەنسیپێکی‌ گشتی‌، حکومەت بەرپرسیاری‌ ژیانی‌ هاووڵاتیەکانیەتی‌، لەم بوارەشدا یەکێک لە ئەرکەکانی‌ دابەشکردنی‌ مووچەی‌ مووچە خۆرانە وەک خۆی‌، بەڵام لە (٢٠ی‌ ٦ی‌ ٢٠٢٠)ەوە حکومەت بە بڕیارێک مووچەی‌ مووچەخۆرانی‌ بە ڕێژەی‌ (٢١%) کەمکردەوە، ئەوەش بە پاساوی‌ کەمی‌ داهات، کە پاساوێکی‌ نایاساییەو سەرپێچیەکی‌ ڕوونی‌ داراییە، بەڵام بۆ مووچەی‌ ئەم مانگە (مانگی‌ ٧ی‌ ساڵی‌٢٠٢١) گۆڕانکاریی‌ گەورە لە داهاتی‌ هەرێم ڕوویداوە، بۆیە پاڵپشت بەم داتاو بەڵگە یاسایی‌ و واقیعیانەی‌ لە خوارەوە دەیانخەینەڕوو، داوا لە بەرێزتان دەکەم، ئەم یاداشتەمان ئاراستەی‌ سەرۆکایەتی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران بکەن بەمەبەستی‌ کۆتاییهێنان بە لێبڕینی‌ مووچەو دابەشکردنی‌ مووچە بە پێی‌ یاساو پابەندی‌ حکومەت بە ئەرکە داراییەکانی‌ بەرانبەر هاووڵاتیان.
ڕونیشیکردەوە، بەڵگەو داتاو زانیارییەکان ، بە پێی‌ یاسا دەرچووەکان لە پەرلەمانی‌ کوردستان و یاسا بەرکارەکان، بڕی‌ مووچەو دەرماڵە بۆ هەر مووچەخۆرێک دەستنیشان کراوە، و پێویستە حکومەت مووچە بەبێ لێبڕین دابەش بکات، بەپێی‌ ئەم بنەمایەش هەر لێبڕینێک لە مووچەی‌ مووچەخۆران کارێکی‌ نایاساییەو دەچێتە خانەی‌ (سەرپێچی‌ دارایی)ەوە.
بەپێی‌ ئەو زانیارییانەی‌ شاندی‌ حکومەت لە کۆبوونەوەی‌ ژمارە (١٦)ی‌ ڕۆژی‌ (٢٨ی‌ ٦ی‌ ٢٠٢١)ی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان خستیانەڕوو، داهاتی‌ هەرێمی‌ کوردستان (بەبێ بەغدا) بریتیە لە (٧٩٥ ملیار دینار)، بەمجۆرە: (داهات لە نەوتەوە: ٤٩٤ ملیار، داهات لە ناوخۆوە: ٣٠١ ملیار دینار)، پاشئەوەی‌ لە (١١ی‌ ٧ی‌ ٢٠٢١) لە حکومەتی‌ فیدراڵەوە بڕی‌ (٢٠٠ ملیار دینار) خرایە سەر ئەژماری‌ حکومەتی‌ هەرێم وەک بەشێک لە پابەندی‌ جێبەجێکردنی‌ یاسای‌ بودجەی‌ حکومەتی‌ فیدراڵ، کۆی‌ داهاتی‌ هەرێمی‌ کوردستان دەبێت بە (٩٩٥ ملیار دینار) لە مانگێکدا، کە زیاترە لەو بڕە پارەیەی پێویستە بۆ خەرجییەکانی‌ حکومەت، واتە بۆ دابەشکردنی‌ مووچە بەبێ لێبڕین و بەگەڕخستنی‌ وەزارەتەکان و پێشکەشکردنی‌ خزمەتگوزاری‌ی، ئەمەش هەر بە پێی‌ زانیارییەکانی‌ حکومەت ئەگەرنا بە پێی‌ زانیارییەکانی‌ بەردەستی‌ ئێمە داهات زۆر لەوە زیاترە.
باسی لەوەشکرد،  بە پێی‌ خاڵی‌ (چوارەم) لە ماددەی‌ (١١)ی‌ یاسای‌ بودجەی‌ حکومەتی‌ فیدراڵ بۆ ساڵی‌ (٢٠٢١)، کە بە ڕێککەوتن لەگەڵ شاندی‌ حکومەتی‌ هەرێم جێگیرکراوە، پێویستە خەرجکردنی‌ هەر بڕە پارەیەک لە بەغداوە بۆ هەرێمی‌ کوردستان سەرەتا بۆ مووچەی‌ مووچەخۆران تەرخان بکرێت.
سازدانی  - کامەران  کەریم