چەندپرۆژەیەک لەبواری کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

(0) / کردستان


Jul 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەبری زیاتر لە 300 ملیۆن دینار لەسلێمانی چەند پرۆژیەك جێبەجێ دەكرێت .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کارەبای  سلێمانی  ڕایگەیاند، لە ناوەندی شاری سلێمانی و بەسەر پەرشتی كۆمپانیای شازەكار چەند پرۆژەیەكی بواری كارەبا جێبەجێ دەكرێت كە بریتین لە، پڕۆژەی دانانی محویلەی مساعد بۆ فیدەری 3 نزیك فولكەی خاڵە حاجی وێسگەی رزگاری، دانانی محاویلە مساعد بۆ محویلەی ژمارە 7فیدەری 220 كەنەسورە، وێستگەی چوارچرا فیدەری 220، دابینكردنی محویلە بۆ گەڕەكی ئازادی نزیك مزگەوتی حاجی كریم، وێستگەی مەڵكەندی فیدەری 27، دانانی (5) محویلەی 400كی.ڤی.ئەی بۆ  چەند گەڕەكێك لەسەر فیدەری 172+173 چوارباخ و 51 ی صناعی، دانانی 2 محاویلەی 400 كی ڤی ئەی بۆ گەڕەكی قولەرەیسی خواروو، وێستگەی بەردەكە فیدەری 77.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دابین كردنی عەمودی 11مەتری بۆ چارەسەر كردنی ئۆڤەر لۆدی فیدەری 182، ویستگەی زانكۆ فیدەری 182، دانانی عەمود بۆ چارەسەركردنی ئەو عەمودانەی كەوتونەتە ناو شەقامەكەوە، وێستگەی زانكۆ ئەمریكی فیدەری 181، دابینكردنی عەمود بۆ گەرەكی تازە لەبەكرەجۆ، فیدەری 77 لەسلێمانی.شایانی باشە پرۆژەكان لەئێستادا كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوەو بڕیاریشە لەماوەی 60 رۆژدا تەواو ببێت.
کامەران کەریم