ژمارەیەك چەك و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لە سلێمانی دەستیان بەسەردا گیرا

(0) / اجتماعی


Jul 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند ژمارەیەك چەك و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەستیان بەسەردا گیرا .
بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەكانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەماوەی دوو ڕۆژی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتاو چەكی بێمۆڵەت هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی توانیان دەستبگرن بەسەر ژمارەیەك چەك و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتادا.
بەشێوەیەك :
11 چەك لە جۆری (2 كڵاشینكۆف ، 9 دەمانچە)  .
7 ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا .
150 لەزگەو پەردەی ڕەش
بڕێك دەرمانی ڕێگەپێنەدراو و هەندێك سەرپێچی تری هاتووچۆ .
باسی  لەوەشکردووە، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو چەكی بێمۆڵەت و لێپێچینەوەی یاسایی لەو شۆفێرانەی كە لەزگە و پەردەی جام ڕەش بەكار دەهێنن بەردەوام  دەبێت .
کامەران کەریم