بەرهەمەکانی داینێس کارلسێن لە مۆزەخانەی نەتەوەیی باکووری ئەورووپادا

(0) / فرهنگی


Jul 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

مۆزەخانەی نەتەوەیی باکووری ئەورووپاThnational Nordic Museum، کۆی بەرهەمەکانی هونەرمەندی دانیمارکی _ ئەمریکی «داینێس کارلسێن»ی لە ۲۲ی جووییەی ۲۰۲۱دا بۆ دیتن دانا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کارلسێن لە شێوازی ئەمپرسیۆنیستدا ئیشی دەکرد و خوێندکاری ئاکادیمیای نەتەوەیی نیگارکێشی بوو و بە هۆی نیگارکێشی سرووشتی بێ گیانەوە دەنگ و ناوی پەیداکرد .
ئەو لە ۲٨ی مارسی ۱۹۰۱ لە شاری نیویۆرک دا لە دایک بوو و کوڕی هونەرمەندی مەزن «ئیمیل کارلسێن»ە .هونەر و نیگارکێشی لای دایک و باوکی فێر بوە هەر بۆیە بەرهەمەکانی زۆر لە بەرهەمەکانی باوکی دەچێت.
کارلسێن یەکەمین پێشانگای لە ساڵی ۱۹۱٥ لە ئاکادیمیای نەتەوەیی نیگارکێشی کردەوە و لە ساڵەکانی ۱۹۱۹ و۱۹۲۳دا براوەی خەڵاتی جولیۆس هالگارتن بوو.