وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامانجی تەقینەوەکانی بەغدا خستنە داوی بایدنە بۆ دژایەتی کردنی ئێران
(0)
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە ئامانجی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدا ئەوەیە کە سەرۆک کۆمارێکی تر لە ئەمەریکا بخەنە داوەو بۆ ئەوەی دژایەتی ئێران بکات.
بە پێی هەواڵی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران پاش تەقینەوەکانی بەغدا، پەیامێکی لە تویتەر بڵاو کردەوە.
لەم پەیامەدا هاتووە:" لە تەقینەوەکانی بەغداوە تاکوو پۆستاڵ ماچکردنەکانی نەتانیاهو هەرچەندە ئەمجارە بۆ کەسێکی دیکەیە، هەمووی تەنیا یەک ئامانجئ هەیە و ئەوەش خستنە داوی سەرۆک کۆمارێکی تری ئەمەریکایە بۆ ئەوەی گیان و سەرمایەی ئەمەریکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران بە فیڕۆ بدەن،سەرەڕای دەستەوەستانی قیزەوەنی نەتانیاهو، هەموو پیلانە نزم نەفسەکان دژی ئێران تووشی شکست دەبن.
تێبينيێك بنێرە: